کۆمپانیای کەنەدی شاماران، کە لە کێڵگەی ئەترووش کۆمپانیای سەرکارە، بڕی 20 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری وەک حەقدەست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.
کۆمپانیای شاماران ڕایگەیاندووە، بڕی 15 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لەو پارەیە لەبری هەناردەکردنی نەوت بووە لە مانگی شەشی ئەمساڵ بۆ بازاڕەکانی جیهان.
چوار ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری دیکە لەو پارەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکانە لەپێناو ڕاکێشانی بۆرییەکی هەناردەکردنی نەوت بۆ بۆری سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
جگە لە کۆمپانیای شاماران، کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی یەکێکە لەو کۆمپانیا نەوتییانەی کە بەشدارە لە پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی ئەترووش.[1]
#13-09-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,304
Donnez votre avis sur ce produit!