کەشکيش برای دۆيە
يەکێک لەبەرهەمەکانی(دۆ) کەشکە واتە لەرووی پێکهاتەی خۆراکيەوە يەک جۆر ڤيتامين و پێکهاتەی تێدايە ئەوەی لە(کەشک) هەبێت بێ شک و گومانيش لە(دۆ)شدا هەيە، ئەم ئيديۆمە مرۆڤ بەکاريدەهێنێت بۆ نەبوونی جياوک و جياوازی لەنێوان دوو کەسدا ئينجا ئه و دوو کەسە لەهەر ئاستێکدا بن بۆ نمونە حوکمڕان بن ئەمڕۆ(کەشک) بێتە شوێنی(دۆ) ئه و سيفەت و خاسيەت و ئەدگارانەی کە(دۆ) هەيبوو کەشک به تەواوەتی و بەزيادەشەوه هەيەتی، کورت کرمانجی ئەگەر کەسێکی خراپتر يان خاوەن هەمان ئەدگار و خاسيەت شوێنی کەسێکيتر بگرێتەوە بە نائومێدييەوە دەوترێت(کەشکيش برای دۆيە) واتە چی لەوەی پێش خۆی چاکتر و باشتر نيە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,015
Donnez votre avis sur ce produit!