ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە#، ڕایگەیاند، کە یەکینەکانی دژە تیرۆر بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت سێ چەتەی تورک، ئەڵمانی و کەنەدایی-یان بەدیل گرت.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، بەدیلگیرانی سێ چەتەی بیانی #داعش#ی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەندراوی یەپەگەدا هاتووە: وەک هەمووان دەزانن تیرۆریستەکان لە وڵاتانی ئەوروپییەوە دەچنە ناو داعشەوە و ئەوە وەک دەرفەتێک بۆ ڕێکخستنی پیلانە تیرۆریستییەکانیان بەکاردەهێنن، ئێمە وەک هێزەکانی یەپەگە و #یەپەژە# لەدژی ئەو چەتانە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوومان ئەنجامدا، لە چوارچێوەیەدا تیمە دژەتیرۆرەکانمان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا سێ چەتەی تورک، ئەڵمانی و کەنەداییان بەدیل گرت.
لە بەردەوامیدا بەم شێوەیە ناسنامەی ئەو چەتانەی ئاشکراکردووە: دێرک ڕیچارد پلیەل، چەتەی ئەڵمانی لە ساڵی 2015دا لە سنوورەکانی تورکیاوە بەشداری داعش بووە، محەمەد عەلەی خەڵکی کەنەدایە و وەک قەناس بەدەستێکی تایبەتی چەتەکانی داعش کاری کردووە، ئەو چەتەیە لە ڕەقە و دێرەزۆر و #حەسەکە# کاری تیرۆریستی کردووە، ئۆرگون ئۆرهان، چەتەی تورک کە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پەیوەندی بە چەتەکانەوە کردووە و لە ساڵی 2015دا لە سنوورەکانی تورکیاوە چووەتە سوریا و لەناو چەتەکانی داعشدا جێی گرتووە.[1]
#11-10-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,470
Donnez votre avis sur ce produit!