بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
جارێکیان لەگەڵ تیپی یەکەمی هێرش بۆ یاریکردن چووین بۆ هەڵەبجە. لەبەر ئەوەی یاریزانێکمان کەم بوو، منیان لە تیپی یەکەم داخڵ کرد. له کاتی یاریکردندا یەکێک لە هاوڕێکانم بە ناوی عەبدول وتی: چاوڕەش تێی هەڵدە. ئیتر کە یاری تەواو بوو، منداڵی هەڵەبجە بە چاوڕەش چاوڕەش دوام کەوتن. لە دواییدا چاوڕەش بوو بە نازناو بۆم. ئێستاش لە هەر جێگەیەک تاکو نەڵێیت مستەفا چاوڕەش، کەس نامناسێت. لەڕاستیشدا ناو چاوم قاوەییە و برۆ و برژانم ڕەشە.
ساڵی 1992 کە بووم بە پارێزگاری کەرکووک. بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بڵاو کرایەوە. مستەفا قادر مەحموود دانراوە بە پارێزگاری کەرکووک. کەس به و ناوەوه نەیدەناسیم. بۆ ڕۆژی دوایی کوردستانی نوێ نووسییەوە مەبەست لە مستەفا قادر مستەفا چاوڕەشە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,092
Donnez votre avis sur ce produit!