ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-#یەپەگە# ڕایگەیاند کە لە چالاکی #شەڕڤان#اندا لە ڕێکەوتی 16 و 17ی تەشرینی یەکەم /24 و25 خەزەلوەرلە ناوچەی شێراوا-ی #عەفرین# 6 چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون و5 چەتەی دیکە برینداربوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، هێزەکانمان لە ڕێکەوتی 16ی تەشرینی یەکەم/25ی خەزەلەوەرلە گوندی قەمارێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین لەدژی گروپێک لە چەتەکانی فرقەی حەمزە چالاکییان ئەنجام داوە. لەوچالاکییەدا 4 چەتە کوژران و3 چەتەی دیکەش بریندار بوون.
یەپەگە ناوی سێ لەوچەتانە کە کوژراون ڕاگەیاند کە بریتین لە عەبدوڵا مارێ، محەمەد سلێمان و ئەبو یەعقوب حەمزە.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە هێزەکانیان لە ڕێکەوتی 17ی تەشرینی یەکەم/16ی خەزەڵوەرلە گوندی کەفرنەبۆ-ی ناوچەی شێراوا ئۆتۆمبیلێکی گروپی فەیلەقی شامیان کردووەتە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا 2 چەتە کوژران و 2 چەتەی تریش برینداربوون.[1]
#18-10-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,223
Donnez votre avis sur ce produit!