بەپەلەپیتکە خۆی ئەتەکێنێ. [1]
#بەپتی خۆی دەتەکێنێ#
ئيديۆمێکە بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە خۆی زۆر خاوێن وباوێن ڕابگرێت و خۆی لەهەموو کارێک نەدات و زوو زووش خۆی دادەتەکێنێ لە تۆز و خۆڵ ئەمە بۆ واتە ڕاستەقينەکەی بەڵام بۆ دەربڕينەکە واتە ئه و کەسەی پێی دەوترێت(بەپتی خۆی دەتەکێنێ) فيزبەرز و خۆبەزڵزان و لەخۆباييە و دڕدۆنگ و دوو دڵە بەرامبەر هەموو شتێ ڕازی نابێت يان پێی شورەييە يانيش لوتبەرزە و بەمە ڕازی نابێت بۆيە کورد بەتەوسەوە به و جۆرە مرۆڤانە دەڵێت کوڕە بابە فلانە کەس بەس بەپتی خۆی دەتەکێنێ.
ئاراس ئیلنجاغی
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 501