بەتەمای فرۆی مانگا زەردە
لەکوردەواریدا دەوترێت مانگای زەرد شیرەکەی چەورە و کەرەی زۆری لێ دەگیرێت و ماست و ماستاو و دۆیەکەی خۆشترە وەک لە جۆرەکانیتری مانگای سوور و ڕەش و شین و بۆر، هەروەها لە قورئانی پیرۆزیش ناوی مانگای زەرد هاتووە، فرۆ-ش شیری مانگا دوای زاینی کە پێی دەوترێت(ژەک) ئەوەی لەبەر گۆڵکەکە-گوێرەکەکە دەمێنێتەوە دەدۆشرێت و دەخرێتە تاوێرێکەوە یان مەنجەلێکەوە دەخرێتەسەر ئاگر و پاش هەندێک کوڵان و دەمدانی دەبێتە تۆپەڵ وپلیت پلیت شێوەی دەڵەمه و پەنیری ژاژی لێ دێت و هەندێک شەکریشی پێوەدەکرێت و بەنان و چایی دەخورێت و خۆراکێکی زۆر خۆش و بەتامە ئینجا لێرەدا وەک درکە بەکارهاتووە مانگای زەرد واتە شتێکی بەنرخ و گرانبەها و خاوەن جێگە و پێگە هەرکەسێک تەمای گرتبێ لە شتێکی پڕبایەخ یان لە کیژۆڵەیەکی جوانکیلە بە دەربڕینەوە وتراوە فلانە کەس(بەتەمای فرۆی مانگای زەردە). [1]
ئاراس ئیلنجاغی
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,992