دواین شاسوار
رۆمانێک دەربارەی ڕەنج و مەینەتیەکانی بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی
نووسەر: فرید الأنصاری
وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی: دەزگای چاپ و پەخشی کانی عیرفان
چاپی: یەکەم 2015
دڵم پێی دەوتم ئه و هێشتا لەوێیە...هەرچەندە پێیان ووتم ئه و لە ساڵی 1960 ەوە کۆچی دوایی کردووە..چۆن؟ چۆن دەبێ کۆچی دوایی کردبێ، من خەریکە بۆنی ئه و دەکەم ئەگەر بە درۆم نەخەنەوە..!بەڵێ، هەموو کتێبەکان یەک ڕان لەسەر مێژبی کۆچ کردنەکەی، بڕوام پێ بکەن، ڕاستتان پێ دەڵێم، لەگەڵ هیچ کەسێکد\ا ئەوەندە ڕاستم نەوتووە...! لەبەر ئەوە بڕیارم دا چاوم پێ بکەوێت، بۆیە نیەتی ڕۆیشتن هێنا، جانتا بچکۆلەکەم هەڵگرت و، بەره و شای شاران و کۆتا پایتەختی ئیسلام (ئەستەمبوڵ) ! کەوتمە ڕێ، بەڵام پێیان ووتم دەبێ ڕابەر و چاوساغێکت لەگەڵدا بێت، ڕابەری ئەستەمبوڵ وەک هیچ ڕابەرێکی تر نیە ! دەبێت هیمەت بەرز و بیرتیژ و بەرچاو ڕوون بێت.
Lire le livre: دواین شاسوار
Télécharger Total:
503 fois
Nous demandons à tous les auteurs, traducteurs et éditeurs de nous informer s'ils ne sont pas d'accord pour avoir leurs livres téléchargés depuis un serveur Kurdipedia.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,337