بەپێی ئامارەکانی یەکەی کاروباری مرۆیی ئیدارەی #گەرمیان#، هێشتا 27 هەزار ئاوارەی سوننی لە ناوچەکەدا دەژین و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
ئەو 27 هەزار ئاوارەیە خەڵکی پارێزگاکانی سەلاحەدین، دیالە، ڕوومادی و ئەنبارن. هۆکاری نەگەڕانەوەشیان نائارامی دۆخی ئەو ناوچانایە.
ئاوارە عەرەبەکان لە سەردەمی کابینەی نووری مالیکی ماڵ و زێدی خۆیان بەناچاری جێهێشت، لە کابینەی حەیدەر عەبادی ناوچەکانیان بە وێرانکراوی کۆنترۆڵکرایەوە، ئێستا چاویان لە کابینەی عادل عەبدولمەهدیە بۆ ئەوەی گەڕانەوەیان بۆ ئاسانبکات.
252 خێزان کە لە هەزار و 164 کەس پێکهاتوون لە کەمپی قۆرەتوو دەژین، کە تەنیا 14 کیلۆمەتر لە #کەلار# دوورە. 341 خێزانی دیکەش لە کەمپی تازەدێ نیشتەجێکراون، کە 32 کیلۆمەتر لە کەلارەوە دوورە.
هەرچەندە هێزە عێراقییەکان ناوچە سوننەنشینەکانیان لەدەست #داعش# کۆنترۆڵکردووەتەوە، بەڵام ئەو ئاوارانە دەڵێن، نایانەوێ بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان چونکە دۆخی ناوچەکانیان سەقامگیرنییە.
ئاوارەکان بە چاوی گریانەوە باس لە دۆخی ژیانی خۆیان دەکەن. وەک خۆشیان دەڵێن، بەشێکیان کەسوکاریان کوژراون یان لە زینداندان.
لە سنووری هەرێمی کوردستان 27 کەمپی ئاوارەکانی عێراق هەن، کە نزیکەی 800 هەزار کەس تێیاندا دەژین و هێشتا نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.[1]
#08-11-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,612
Donnez votre avis sur ce produit!