ناوندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# دەربارەی زنجیرە چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردوە. لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
هێزەکانمان ئێوارەی ڕۆژی 9ی تەشرینی دوویەم/18ی خەزەڵوەر وبەرەبەیانی 10ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر9ی بەیانی لەدژی 6بارەگای سەربازی سوپای تورکیا و بینای والی شەڕنەخ چالاکییان ئەنجامداوە. لەوچالاکییەدا لە گردی سلۆر-ی ناوچەی بەسوسنێ-ی #شەمزینان#، یەکەی کۆماندۆی چیای جولەمێرگ، ناوەندی 23، فەرمانداریەتی تومەنێ-ی شەڕنەخ، یەکەی تانک-ی جەزیر، مەیدانی کۆبونەوەی هێزە سەربازییەکان لە حاجی لەری سڵۆپی و بارەگای سەربازی سنووری شەهید مەسعود چالاکی ئەنجامدرا.
هەروەها لە کاتژمێر 09:05 خولەکدا بینای والی شەڕنەخ کرایە ئامانج.
=KTML_Bold=چالاکی لە بەسوسنێ=KTML_End=
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێرانەدا کە بە شێوازی تاکتیکی سەردەمیانە ئەنجامدرا، ژمارەیەکی زۆرلە سەربازانی دوژمن کوژران. بەلام وەک هەمووجارەکان دەوڵەتی تورکیای فاشیست ژمارەی کوژراوانی خۆی دەشارێتەوە. بەلام ناتوانێت ژمارەی کوژراوانی سەربازەکانی خۆی لە گردی سلۆربشارێتەوە. بەناچاری دانی بە کوژرانی 7 سەرباز و 25 برینداری خۆی دانا. لە چالاکییەکەدا هەتا دوێنی 17 کوژراوی سوپای تورکیا و 37 بریندار پشتڕاس کراوەتەوە، هەروەها چارەنووسی 9 سەربازی تورکیا دیارنییە.
هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە ئەم چالاکییە بۆ وەبیرهێنانەوەی هاوڕێ ئاتاکان ماهیر و زەکی شەنگالی و هەموو شەهیدەکانمان ئەنجامدراوە.[1]
#11-11-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,158
Donnez votre avis sur ce produit!