نووسینی: محەمەد فەتحوڵڵا گولەن
وەرگێڕانی: دەستەی وەرگێڕانی #دەزگای چاپ و پەخشی کانی عیرفان#
چی دەبێت، با کاتێک پێکەوە دەبین قسە و گوفتارەکانمان هەموو صوحبەتی جانان بن. واتە با سەروبنی قسەمان هەموو پەیوەست بکەینەوە بە باسی خوا و پێغەمبەری خواوە)عَلَیْهِ أَلفُ صَلَاٍة ۆسَلَام(، با دەربارەی ئایینەکەمان قسە بکەین و ڕێ بە تەنها دڵۆپێکیش لە قسەی زیادە و بێمایە نەدەین. لەبیرمان نەچێت، خولەکەکانی تەمەنمان دیاریکراون. بۆیە با لە هیچ و خۆڕاییدا بەفیڕۆیان نەدەین، چونکە لەو دونیا لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکەن لەسەریان. با سوپاس و ستایشی ئەو خوایە بکەین کە لە هەر هەناسەدانێکدا، بەدەر لە ئاگایی و هەستی خۆمان دوو جار ژیانمان پێ دەبەخشێتەوە. لە فەرموودەیەکدا خۆشەویست (صَلَّێ اللهُ عَلَ هِْ ۆسَلَّمْ) دەفەرموێت “باوەڕداری ي ڕاستەقینە کاتێک دەبینرێت، خوا بیری خەڵکی دەخاتەوە.” واتای ئەمە ئەوەیە کە لە هەموو ڕەفتار و کردارێکیدا اللّه دەخوێنرێتەوە و لەفظی جەلالە بە هەرچوارلای ئەودا نووسراوە.
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,857
Donnez votre avis sur ce produit!