لەمیا بەشار یەکێک لە کچە ڕزگاربووەکانی دەستی ڕێکخراوی #داعش# باس لەتاوانێکی قێزەون دەکات کە لەلایەن دکتۆری ڕێکخراوەکە ئەنجام دراوه و دەڵێت بەبەرچاومەوە دەستدرێژی سێکسی کردەسەر کچێک، کە تەمەنی نەگەیشتبوە 9 ساڵ.
لەمیا لەکاتی بەشداریکردن لەبەرنامەی کل الیومی کەناڵی ئاسمانی (one) ئاماژەی بەوەدا، چەکدارانی داعش ترسناکترین و قێزەونترین تاوانەکانیان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدا، پیاوان دەکوژن و دەستدرێژی سێکسی دەکەنەسەر کچان و ژنان و دەیانکەن بە کۆیلە و کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکەن. وتیشی بەبەرچاومەوە پزیشکێکی ڕێکخراوەکە دەستدرێژی سێکسی کردەسەر کچێکی منداڵ، کە تەمەنی نەگەیشتبوە 9 ساڵ.
ئه و کچە ڕزگاربووە ئێزدیە باسی لەوەشکرد، خۆی و خوشکەکەی لەلایەن چەکدارێکی داعشەوە دەستدرێژی سێکسی کرایەسەریان، دواتریش نەیبردن و چوو کچێکی دیکەی ئێزی برد. وتیشی یەکەمجار کە ویستم خۆم بکوژم، نەمتوانی ئه و کارە بکەم، چونکە دەستەکانم بەسترابونەوە.
بەوتەی ئه و کچە ئێزدیە، چەکدارەکانی داعش مادەی هۆشبەریان دەخستە نێو خواردن و خواردنەوەکانەوە و دواتر دەستدرێژی سێکسیان دەکردەسەر کچەکان.
سەبارەت بە چارەنوسی خوشک و دایکیشی، لەمیا بەشار وتی دوای 4 ساڵ لە ڕفاندنی دایکم، تائێستا چارەنوسی نازانین و خوشکەکەشم لەگەڵ منداڵەکانیدا تائێستا لە سوریا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستبەسەرە.[1]
#19-11-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,779
Donnez votre avis sur ce produit!