دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پشتیوانی ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند پرۆژەیەکی ئاو لە ژمارەیەک لە گوندەکانی سنووری پارێزگای #دهۆک# دەکاتەوە.
پێشەوا بەهلەوی، پەیامنێری ڕووداو لە دهۆک ڕایگەیاند: لە ڕێوڕەسمێکدا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 21-11-2018) دەزگای خێرخوازی بارزانی بە پشتیوانی ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند پرۆژەیەکی ئاوی لە ژمارەیەک لە گوندەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کردەوە.
واحید ئەترووشی، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە لێدوانێکدا بە ڕووداوی ڕاگەیاند چەند پرۆژەیەکی ئاو بۆ گوندەکانی سکرین، ئەمینکێ، مانگێشکێ و ڕەبەنکا کرانەوە، ماوەی پێنج مانگ بوو دەستمان بە کارکردن کردبوو لەو پرۆژانە و، ئەمڕۆش کۆتایی بە کارەکان هات.
بەگوتەی واحید ئەترووشی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی ئاو سوودمەندبوون و ئاوی پاکیان پێدەگات زیاتر لە 11 هەزار 500 هاونیشتمانی دەبێت، سەرجەمی ئەو پرۆژانە بە گوژمەی 345 هەزار و 939 یۆرۆ ئەنجامدراون و، گوژمەکەش لەلایەن ڕێکخراوی GIZی ئەڵمانی دابینکراوە.[1]
#21-11-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,226
Donnez votre avis sur ce produit!