یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
حکومەت وەک پیشەی هەموو جارانی تۆپبارانی بەرگەڵوو دەکات، گوللەی تۆپ کیمیاوی لە بارەگاکەی کاک نەوشیروان دەدات له و ئه و ژوورەی ئەمیری تێدا بووە، چوار کەسی تێدا شەهید دەبێ:
1- مەحموود سێدەری پێشمەرگەیەکی قارەمان و زۆر ئازابوو، کورد واتەنی کون لە جەرگیدا نەبوو.
2- کوڕەکەی مەحموود سێدەری لەگەڵ باوکی دەبێ، ئەویش پێشمەرگە بوو، ناوی حەکیم بوو.
3- نەقیب ئەمیری حاجی کەریم چاوشین.
4- شێخ محەمەد شێخ مەحموود، پوورزای حەمە تۆفیق بوو.
مەحموود سێدەری لە هەرە پێشمەرگە ئازاکانی تیپی 43ی ئاسۆس و دۆڵی جافایەتی بوو، ئەوەندە ئازا بوو، ناوی هەبوو، بەتایبەت لای ئێمەمانان. باشمان دەناسی و خۆشمان دەویست، زۆر قۆز بوو، کوڕەکەی لە خۆی جوانتر بوو.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,129
Donnez votre avis sur ce produit!