دواڕۆژ، زریان محەمەد
سەرۆکی لقی #سلێمانی# یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاشکرای دەکات: بەپێی ئامارەکان لە کوردستاندا هاووڵاتیان ڕۆژانە زۆرترین کاڵاوشمەکی ئێران بەکاردەهێنن.
یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو بەدواداچونەی ئێمە ئەنجاممانداوە لەسەرجەم کوردستاندا هاووڵاتیان بەکارهێنەری کەلوپەل و کاڵای ئێرانین لەتەواوی شارەکانی کەردستاندا.
ڕاشیگەیاند: لەسنوری سلێمانی، #هەڵەبجە#، #گەرمیان# و ڕاپەڕین لەمارکێت و بازاڕەکاندا 80%و لەشاری #هەولێر# 55% و لەشاری #دهۆک# 40%ی خەڵک بەکارهێنەری ماددە ئێرانییەکانن.
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا: لەئێستادا گۆڕینی ئەو ڕێژە زۆرە بە وڵاتێکی دیکە لەسەر کوردستان زۆر دەکەوێت، بۆیە پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری ئەو پەیوەندییە بێت و هاوکار و کارئاسانی زیاتر بۆ کاری بازرگانی بکات.
رونیکردەوە: لەدوای گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێداویستییەکانی ئەو وڵاتە لەکوردستاندا هەرزان بووە و گرانتر نەبووە.
پێداچوونەوە: سیروان محەمەد[1]
#22-11-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,035
Donnez votre avis sur ce produit!