ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەم لە #عەفرین#دا، #شەڕڤان#ان لە ناوەندی عەفرین و جندرێس گورزێکی تریان لە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دا.
یەپەگە لەبارەی 3 چالاکیی سابوتاژی شەڕڤانان لە عەفرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
رۆژی 5ی کانوونی یەکەمی 2018 دەستەیەک لە هێزەکانمان لە گەڕەکی مەحمودییەی ناوەندی عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا حەمزە قەرهان سەرەک چەتەی گروپی چەتەکانی سوڵتان موراد و شۆفێرەکەی کوژران و ئۆتۆمبێلەکەشیان بە تەواوی تێکشکێنرا.
هەر لەو ڕۆژەدا لە سەر ڕێگەی ڕاجۆ – عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێک، کە عەبدوڵا زرب سەرەک چەتەی گروپە چەتەکەی لیوای شیمالی تیادا بوو چالاکییەک ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا چەتەکان کوژراو و برینداریان هەبوو، بەڵام ژمارەی کوژراوان و بریندارەکانیان ڕوون نەبوویەوە.
شەڕڤانان لە بەردەومیی چالاکییەکانیاندا هەر لەو ڕۆژەدا لە ناوەندی جندرێس لە دژی خاڵێکی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژران و 3 چەتەی تریش بریندار بوون.[1]
#06-12-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,691
Donnez votre avis sur ce produit!