بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. #جەمال نەبەز#
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی بیرمەندی گەلەکەمان پڕۆفیسۆر دکتۆر (جەمال نەبەز)م پێگەیشت.
پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز خزمەتی زۆری بە بواری ڕۆشنبیری و هۆشیاریی کردووە و جێدەستی دیارە و بەرهەم و کارەکانی جێگەی پێزانینە.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم ڕووناکبیر و نووسەران و ڕۆشنبیران دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
#08-12-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,791
Donnez votre avis sur ce produit!