لافاو زیانی بە 20 ماڵی گەڕەکی کەنەکەوەی #سلێمانی# گەیاندووە، هاونیشتمانیان خۆیان سەرقاڵی پاککردنەوەی ماڵەکانیانن، دەڵێن، هەموو ساڵێک لافاو زیان بە ماڵەکان دەگەیەنێت و حکومەت بە دەنگیانەوە نایەت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێ، پێداویستیان بۆ ئەو ماڵانە دابینکردووە کە لە گەڕەکی کەنەکەوە زیانیان پێ گەیشتووە و بڕی 70 ملیۆن دیناریشیان بۆ چاککردنەوەی پردی دەرەدوێن دابینکردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پردەکە چاکدەکرێتەوە.
زۆربەی ئەوانەی لەو گەڕەکە دەژین، هەژار و کەمدەرامەتن. لافاوەکە چووە نێو زیاتر لە 20 ماڵەوە و زیانێکی زۆری پێگەیاندوون. ئیدارەی پارێزگای سلێمانی پێشبینی ئەوەیان کردبوو ئەمساڵ ساڵێکی تەڕ و باراناویی دەبێ. بە گوتەی پارێزگار، هەر زوو دەستپێشخەرییان کردووە و بەهاوکاری یو ئێن دیپی بڕی 300 هەزار دۆلاریان بۆ پاککردنەوەی ئاو و ئاوەڕۆکانی سلێمانی تەرخانکرد. 64 ملیۆن دیناریش بۆ چاککردنی پردی قلیاسان تەرخانکراوە و ئێستا تەواو بووە.
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی، لە سەرەتای بارانبارینی ئەمساڵەوە بڕی 337 ملیم باران باریوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە دوو هێندەیە کە تاوەکو ئێستا 116 ملم باریبوو.[1]
#09-12-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,041
Donnez votre avis sur ce produit!