بەڕێز بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی ڕووداو،
بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی برۆنزیی ڕیکاردۆ ئۆرتیگای نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاکاری بەتوانا و پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێز مەجید نیزامەدین گلی، بەگەرمی پیرۆزبایی لە خۆتان و لەڕێگەی ئێوەشەوە لە سەرجەم میدیاکاران و کارمەندانی تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکەین.
بەخشینی ئەم خەڵاتە جیهانییە بە تۆڕی میدیاییی ڕووداو و دەستنیشانکردنی کارە ڕۆژنامەوانییەکانی لە نەتەوەیەکگرتووەکان وەک یەکێک لە باشترین کارە ڕۆژنامەوانییەکان بۆ ساڵی 2018، جگە لەوەی بەڵگەیەکی سەنگینە بۆ سەرکەوتووییی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە ئاستی جیهانی و لەنێو پێشکەوتنە خێرا و گەورەکانی میدیای سەردەمدا، هاوکات شانازییەکی مەزنیشە بۆ میدیای کوردی کە لەڕێگەی ڕووداوەوە ببێتە ژمارەیەکی گرنگ لەنێو تۆڕ و دەزگا میدیاییە گرنگەکانی جیهاندا.
تۆڕی میدیاییی ڕووداو مافی خۆیەتی شانازی بەوەوە بکات کە شوێن و پێگەیەکی سەنگینی لەنێو میدیای جیهانیدا هەیە و خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ و سەروەرییەکی گەورەشی بۆ مێژووی بزاڤی میدیای کوردی تۆمارکردووە. ئەم سەرکەوتنە لە هەموو میدیاکارانی کوردستان پیرۆز دەکەین.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
سەفین موحسین دزەیی
گوتەبێژی فەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#09-12-2018#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,030
Donnez votre avis sur ce produit!