کوردیناسیۆنی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (DGH)ڕایگەیاند، یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران ماوا بەئامانجی ئەوەی کە تیشک بخەنەسەرگۆشەگیری ڕەها لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لەچەند ناوچەیەکی ئیستانبول چالاکی سووتاندنی ئۆتۆمبیل-یان ئەنجامداوە. (DGH) ئەوەی خستەڕوو، لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا 6ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی (DGH) :
لەناوچەی باگجەلار 2 ئۆتۆمبیل، لەناوچەی سووڵتان قازی 3 ئۆتۆمبیل و لەناوچەی ئیسەیوورت ئۆتۆمبیلێلک-یان بەتەواوی سووتاندووە.
ئەو چالاکییە بەئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە. بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر ڕایانگەیاندووە کە هەتاکوو گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کۆتایی نەێت ئەوان چالاکییەکانیان ڕاناوەستێنن و بگرە چالاکییەکانیان فراوانتر وڕادیکالتربکەن.[1]
#11-12-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,315
Donnez votre avis sur ce produit!