بەخەم و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی خاتوونی ڕۆژنامەنووس بەهار مستەفا ڕادەگەیەنین.
خاتوو بەهار مستەفا ڕەشید ئەندامی کارای لقی #سلێمانی# #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان#، ڕۆژنامەنووسێکی لێهاتوو شارەزا لە بواری میدیابوو.. سەد حەیف کە نەخۆشی شێرپەنجە بواری نەدا کاروانی ژیان و نامەی سەرشانی بە تەواوی بگەیەنێت و ئەمڕۆ 11/12/2018 بۆ یەکجاری ماڵئاوایی لێکردین.
بەناوی سکرتێری لق و ستاف و سەرجەم ئەندامانی سنووری لقەکەمان پرسه و سەرەخۆشی دەگەیەنین بە کاک سەلامی هاوسەرو جگەر گۆشەکانی و کەسوکاری خاتوو بەهار.
داواکارین یەزدانی مەزن لە بەهەشتی ئەبەدی بێبەشی نەکات.
انا لله وانا الیه ڕاجعون
لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
#11-12-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,455
Donnez votre avis sur ce produit!