ئەمرِۆ سێشەممە 11/12/2018 هەردوو مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #هەولێر# کۆبوونەوە. چەند بابەتێکی گرنگ و هەستیار و هەنووکەیی گفتوگۆی لەسەر کرا:
یەکەم: ڕِێکخستنەوەی باشتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ئاستی پێویستی قۆناغەکەدا بێت لەرِووی سیاسی و ئابووری و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانەوە به شێوەیەک کە پشتیوانی بەهێز بێت بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
دووەم: پێکەوەکارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی لە هەموو ئاستەکاندا، لابردنی بەربەستەکان بۆ زیاتر بەرەوپێشەوەچوون لە چارەسەرکردنی کێشەی #کەرکووک# و ناوچە کێشە لەسەرەکان و هەموو ئه و بابەتانەی کە ناکۆکییان لەسەر هەیه، لەگەڵ ئامادەبوونی کورد لە بەغدا بە شێوەیەکی کارا و بەهێز.
سێیەم: دانانی لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنی پرِۆژەیەکی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەبوونی هەڵوێستی هاوبەش دەربارەی چۆنیەتیی مامەڵە و دیدگای هاوبەش سەبارەت بە عێراق و ناوخۆی کوردستان و دەوروبەر، هەروەها بەرچاورِوونی لەسەر ڕِووداو و پێشهاتەکان.
چوارەم: پشتگیریکردن لە لیژنەی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و ئۆرگانەکانی دیکە بۆ دابینکردنی سەقامگیری و حوکمرِانیی سەرتاسەری لەسەر بنەمای یاسا و هاوبەشیی هەموو ئه و حزبانەی کە بەشداری لە کابینەی داهاتوودا دەکەن.
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#11-12-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,053
Donnez votre avis sur ce produit!