ئاژانسی کوردپا: هەواڵنێرانی بێسنوور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، توندوتیژی دژی ئازادیی ڕاگەیاندنی بڵاو کردووەتەوە و ئێرانی وەک یەکێک لە گەورەترین زیندانەکانی جیهان، بۆ ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتییانی هەواڵنێر ناساندووە.
ئەمڕۆ 27ی سەرماوەز هەواڵنێرانی بێسنوور ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی توندوتیژی دژی ئازادیی ڕاگەیاندنی بڵاو کردەوە؛ ئەو ڕاپۆرتە ئامارێکە لە ڕۆژنامەنگاران و چالاکانی میدیایی زیندانیکراو، کوژراو، بارمتەگیراو و بێسەروشوێنەکان.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، حکوومەتی ئێران بە سەرکوتی ئانلاین و یاسا سایبرییەکانی بەردەوام هەواڵنێرانی دەسبەسەر کردووە و 28 هەواڵنێر لە ئێراندا دەسبەسەر کراون.
ئەو ڕێکخراوەی داکۆکی لە ئازادی باس لەوە کردووە، دوو لەسەر سێی زیندانییەکان لە ئێراندا هەواڵنێرانن کە بەهای توندوتیژییەکانی حکوومەتی تاران دەدەنەوە. ئەمڕۆ لە ئێراندا و به هۆی سەرکوتی سیستماتیکی میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان، هەواڵنیرەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک ناوەندێکی میدیایی ئازاد و دێموکراتیک کەڵک وەردەگرن. ئامانجی سەرەکی سپای پاسداران و ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکان سەرکوتی خەڵک و کەمینە ئایینییەکانه.
لەو ڕاپۆرتەدا باس لە هاوکارانی ماڵپەڕی مجذوبان نور و دەسبەسەرکردنی ئیجلال قەوامی و شوجاع حوسێن زادە کراوە.
حکوومەتی ئێران لە پلەبەندیی جیهانی ئازادیی میدیایی هەواڵنێرانی بێسنوور لە ساڵی 2018دا، لە نێوان 180 وڵاتدا پلەی 164ی هەیه.[1]
#18-12-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,775
Donnez votre avis sur ce produit!