بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
رووداو و پێشهاتەکانی ئەم دوایەی سووریا و بە تایبەت بارودۆخی گەلی کورد لەو وڵاتە جێگەی نیگەرانین. پێشتریش لەمەڕ ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا و ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژئاوا دروستبووە، تێبینی و نیگەرانیی خۆمان ڕاگەیاندووە و نەدەبوا بەم حاڵەتەی ئێستا بگات.
ژمارەیەکی یەکجار زۆری هاووڵاتیانی کوردی سووریا لە ژیانی ئاوارەییدا دەژین و پەلاماری تیرۆریستانی #داعش# و بارودۆخی نالەباری سیاسی و هەڕەشەکانی تر لە ساڵانی ڕابردوو، خەڵکی کوردی لە سووریا زۆر ئازار داوە، و هێشتا شەڕی داعشیش تەواو نەبووە.
هیوادارم ڕووداوەکانی ئەم دواییە و پێشهاتە تازەکان، نەبێتە هۆی ئەوەی توندوتیژی و شەڕ پەرە بستێنێت و، چیتر هاووڵاتیان و گەلی کورد لە سووریا ئازار و نەهامەتیی زیاتر نەبینن.
#مەسعود بارزانی#
#20-12-2018#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,947
Donnez votre avis sur ce produit!