پێخواسی خوانەناس
لەکوردەواريدا کە باوکێک دەمرێت کۆمەڵێک مناڵی چاوگەشی لەدوا بەجێ دەمێنێت، به و مناڵانە دەوترێت(پێخواسی خوانەناس) واتە هەم نەبوون و بێ بەخێوکەرن تا پێڵاو و جل وبەرگ و ڕزق و ڕۆژويان بۆ پەيدا بکات ئەمە پێخواسيەکەيە، خوانەناسيەکەشيان واتە زۆر مناڵن و هەتيون و نەگەيشتونەتە تەمەنی پێگەيشتن وخۆيان خۆيان بناسن بۆيە دەوترێت فڵانە کەس دوای خۆی زۆری(پێخواسی خوانەناس) جێهێشتووە پێويستە هاوکاريان بکرێت هەم هەژارن و هەميش مناڵ و هەتيون دەستيان داری نەگرتووە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,759
Donnez votre avis sur ce produit!