دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەماوەی یەک ساڵی ڕابردودا هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ شاری #سلێمانی# زیاتر لە 70هەزار سەر ئاژەڵ بووە.
#سۆران# غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند :لەساڵی ڕابردودا 73هەزار سەر ئاژەڵ هاوردەی شاری سلێمانی کراوە لەڕێگەی فڕۆکەخانە و سنورەکانەوە.
وتیشی :ئەو ئاژەڵانەی هاتون زۆری ڕەشەوڵاغبووە، ئاژەڵی بچوکیشی تیابووە کە زۆربەی لە وڵاتی جۆرجیا و ئێران-ەوە هاتۆتە سلێمانی هەندێک لەو ئاژەڵانە لێرەوە نێردراون بۆ شارەکانی خواروی عێراق، ئەوانی دیکەش لە سلێمانی بۆ گۆشت و بەخێوکردن ماونەتەوە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد :هاوردەکردنی ئاژەڵ بەردەوامی هەیە، ئەو بازرگانانەی کە ئاژەڵ دێنن لەڕێگەی کارگۆی سلێمانی و وڵاتانی دراوسێوە ئاژەڵەکان هاوردەدەکەن.
پێداچونەوە: ئاهەنگ حسێن[1]
#11-01-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,967
Donnez votre avis sur ce produit!