لەساڵی ڕابردوودا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەرین بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەبری یەک ملیارو سێ سەدو پەنجاو حەوت ملیۆن دینار زیان بەهاووڵاتیان گەیشتووە.
لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ PUKmedia حسێن عەبدوڵڵا وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری و شارستانی ڕاپەرین ڕایگەیاند: بەشێوەیەکی گشتی تەنها لەساڵی 2018 دا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەرین بەبڕی یەک ملیارو سێ سەدو پەنجاو حەوت ملیۆن دینار زیان بەهاووڵاتییان گەیشتووە بەجۆرێک چوارسەدو پانزە خێزان زیاندمەندبوون و بیست و نۆ خانووش بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەتەواوی داروخاوون و سێ ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی.
وتەبێژی پۆلیسی بەرگری و شارەستانی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەشدا سەرجەمی ئه و هاووڵاتییانەی زیاندمەندبوون ناوەکانیان تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هاووڵاتیەک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە قەرەبوو نەکراوەتەوە.
PUKmedia هونەر ڕەسوڵ - #ڕانیە#[1]
#16-01-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,553
Donnez votre avis sur ce produit!