لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سکرتێری مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، هەندێک بۆچوون و قسه و باسی لەسەر ئێمە خستوەتەڕوو. لەگەڵ ڕێزماندا بۆ کاک فازڵ میرانی، ئەم ڕوونکردنەوەیەمان بەپێویست زانی: بەندە کەسێکی کوردستانیم و کوڕی ڕابەرو دامەزرێنەری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# مام #جەلال تاڵەبانی#م و نیوەم هی هیچ حزبێکی تر نییه و موڵکی کەسیتر نیم، تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیم و هەرگیز نە پارتی بووم و نە دەبم. ئه و هاوئاهەنگی و پەیوەندییە باشەشی لەگەڵ هەڤاڵانی پارتیدا هەمبوە لە چوار ساڵی ڕابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسۆنگەی پەرۆشی و دڵسۆزی بووە بۆ فەراهەمکردنی ئارامی و برەودان بە کاری پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و تێپەڕاندنی گرژییەکانی ڕابردوو، بۆیە هیچ شیاو نییە خراپ کەڵکی لێوەربگیرێت و بەلاڕێدا ببرێت و هەوڵ بدرێت بۆ ئامانجی تر بەکاربهێنرێت.
من شەرەفی ئەوەم پێبڕدرا سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی بم لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەر پۆست و پله و پایەیەکیش وەربگرم لەقۆناغی داهاتوودا لەسەر داواو پێشنیارو بڕیاری تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت نەک هێچ کەس و لایەنێکی تر.
هیچ کات لەناو یەکێتی کێشە لەسەر پۆست و پێگەی داهاتوی #قوباد تاڵەبانی# نەبووه و نییە، ئەگەر هەر گفتوگۆو ڕا گۆڕینەوەیەکیش لەسەر شێوازی بەشداریکردنی یەکێتی لەکابینەی نوێی حکومەتی هەرێم هەبێت، بابەتێکی ناوخۆیی حزبییه و هیچ بوارێکی تێدا نییە بۆ ئەوەی لایەنیتر قسەی تێدا بکەن و ئه و بابەتانە لەچوارچێوەی سەرکردایەتی و بنکەی جەماوەریی یەکێتی یەکلایی دەکرێنەوه و بڕیاری پێویستیان لەبارەیەوە وەردەگیرێت وەک چۆن لەپێشتریش هەروا کراوە.
#28-01-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,616
Donnez votre avis sur ce produit!