سەبارەت بە پۆستی وەزیری داد لە حکومەتی عێراق، لە دوا کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە (13/2/2019)، باسی دیاریکردن و گۆڕینی کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە نەکراوە، چونکە یەکلانەبوونەوەی وەزیری داد هۆکارەکەی سیاسیە و پەیوەندی بە کاندیدەوە نیە.
هەروەها دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستە باڵاکان لەبەغدا و حکومەتی هەرێم لە پشکی یەکێتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاری لەسەر ئەدات.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#14-02-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,215