بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان
لە کاتێکدا تیمی کەناڵی (وارتیڤی) ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 2019-02- 21بە مەبەستی ڕووماڵکردنی هاتنی کونسڵی تورکیا بۆ #کەرکووک#، وەکوو مافی ڕۆژنامەنووسیی خۆیان ڕووماڵی ڕووداوەکەیان کردووە، لەلایەن چەند کەسێکی سەر بە پارێزگاری کەرکووکەوە ڕێگرییان لێکراوە و بە شێوەیەکی ناشایستە پەیامنێری کەناڵی ناوبراویان (هەژار ڕەشید) لە هۆڵەکە دەرکردۆتە دەرەوەو باجی ڕۆژنامەنووسییان لێ سەندووە، دوای ئەویش پەلاماری وێنەگرەکەیان (محەمەد عەبدولستار عەزیز) داوە و کامێراو کەلوپەلی ڕۆژنامەنووسییان لێی سەندووەو پێیان وتوون وەرن لە پارێزگا وەریبگرنەوە!
وەکو لقی کەرکووکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ناڕەزایی خۆمان بەرانبەر ئەو ڕێگری و دەستدرێژییەی لایەنی ئەنجامدەر دەردەبڕین و ڕاشکاوانەش ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەڵویستە هەرگیز لەگەڵ ئێراقی نوێ و بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەریدا ناگونجێت و پێشێل کردنێکی ڕەهای بنەما دیموکراسییەکان و مافەکانی مرۆڤە.
داواش لەلایەنی ئەنجامدەری ئەم کردەوەیە دەکەین بە زووترین کات باجی کارکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس (هەژار ڕەشیدو محەمەد عەبدولستار) و کامێراو تەواوی کەلوپەلەکانیان بەبێ هیچ کێشەیەک بۆ بگەڕێننەوەو داوای لێبوردنیشیان لێ بکرێت.
لقی کەرکووکی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
#22-02-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,656
Donnez votre avis sur ce produit!