دزی کەسی دەوڵەمەند نەکردووە
وتراويشە(ئه و خانوەی بناغەی لەسەر زبڵ بێت بگاتە ئەستێرەش دەروخێت) يان عەرەب گوتەنی(ئەوەی لەسەر شتی هيچ وپوچ بونياتنرا بێ، هەر هيچ و پوچ و بەتاڵە) هەڵبەت(دز)ی کارێکی قێزەونە ئازاترين کەس ئەنجامی بدات(حيز)ی دەکات هەربۆيە کورد دەڵێت(هيچ شتێک شورەيی-عەيب- نی يە تەنها دزی و حيزی نەبێ) بۆيە دزی و حيزی لەدوای يەک هاتوون چونکە زۆر پەيوەستن بەيەکەوە حيز دزە و دزيش حيزە ئەمە لەلايەک، لەلايەکيتريشەوە چاو لێ بکە کام دز دەوڵەمەند بوو بێت پێی وتراوە(قۆناغ) هەر وتراوە ئەمانە لەباپيريانەوە دزی بە ميراتی بۆيان ماوەتەوە و پێيان وتراوە ئەمانە(دز وجەردەن) کەواتە ئەم ئيديۆمە بۆ ئەوە بەکارهاتووە کە کاری بێ بنەما و نابەجێ وقێزەون نابێتە مايەی دەوڵەمەندی و بەدەستهێنانی ناو و ناوبانگ تەنها شورەيی و ڕيسوايی دەبێتە هاوەڵناوت بۆيە وتراوە(دزی کەسی دەوڵەمەند نەکردووە).
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,502
Donnez votre avis sur ce produit!