بەکەريان وت مەعريفەت بنوێنە لنگی هەڵبڕی و تڕێکی کەند
کورد ئەگەر دڵی کارێک نەگرێت دەڵێت(بريا تڕێکت بکردايە) يان(ديسان گووت تێکرد) يان(تڕێکی کرد و کارەکەی تێکدا) لێرەش ئەم ئيديۆمە(مەعريفە و کەر)ی کردووە بە بنەما بۆ ناوەڕۆکی ئيديۆمەکە، مەعريفە زانست و زانياری و هۆش و ڕووناکبيريە، کەر-يش گوێدرێژو بەستەزمان و کۆڵبەر و ماندوو باربەرە، ئينجا کورديش کوێ لەمستی و بارهاتنەکەی ئه و گوێدرێژەی بە نەفامی وتێ نەگەيشتويی لەقەڵەم داوە بۆيە ئەگەر کەسێک کاری قورس بکات و کارەکەر و گوێ لەمست بێت سيفەتی(دەبەنگی و کەودەنی و کاڵفامی و کەر)ی دەدەنە پاڵ، هەموو ئەمانەش گوزارشتە بۆ ئەوەی کەر و مەعريفەتيان نەووتووە بۆيە ئەگەر کەسێک بە نەفام دابنرێت و داوای کارێکی حەکيمانەی لێ بکرێت و نەتوانێت ئەنجامی بدات دەوترێت(بەکەريان وت مەعريفەت بنوێنە لنگی هەڵبڕی و تڕێکی کەند).
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 502
Donnez votre avis sur ce produit!