$باکووری کوردستان$
- لە گەڕەکی یافەس لە ناوچەی جزیری شرنەخ لە دژی زرێپۆشێک لە ناو کاروانێکی سەربازیدا، بە تەقەمەنی چالاکییەک ئەنجامدرا. دەنگی تەقینەوەی دژ بەو زرێپۆشە لە هەموو شارەکەدا بیسترا. ئاماژە بەوە دەکرێت، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە زیان بە زرێپۆشەکە گەیشتووە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- عەلی ئەسخەری هدایەتی، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی شارۆچکەی #بیجار#، ڕایگەیاندوە: لە گوندی زینەڵی سەربە شارۆچکەی بیجار، منداڵێکی چوار ساڵان، دوای دیار نەمانی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە کە شوێنی برینی قورسی پێوە دیار بووە. وتیشی: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، کەلەلایەن گورکێک کەماوەیەکە لەسنوری گوندەکەیاندا پەیدابووە پەلامار دراوه و ئەویش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286894/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هێمن بایزیدی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هێمن بایزیدی=KTML_ImageCaption_End=
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی هێمن بایزیدی، خەڵکی شاری #شنۆ#، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.[5]
- سیروان ئیبراهیمی، بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری #کامیاران#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا، نییە.[5]
$باشووری کوردستان$
- هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی باشووری کوردستان بەردەوامن. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی گۆشین-ی دەڤەری برادۆستیان بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی سیڤیل کراوەتە ئامانج. لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک بە ناوی مەنسوور نافع کە لە شارۆچکەی #چۆمان# پۆلیسە شەهید بووە و براکەشی بە ناوی پەشێو نافع بریندار بووە.[2]
- لە دوێنێوە ئاگرێکی گەورە لە سنووری شارەدێی #ئاغجەلەر# کەوتووەتەوە و تا ئەمڕۆ کۆنترۆڵ نەکراوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286894/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەنسوور نافع=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەنسوور نافع=KTML_ImageCaption_End=
- لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.[3]
- شەوی ڕابوردوو لەناوچەی هەباتی نێوان شارۆچکەی #داقوق# و شارەدێی ڕەشاد بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی پۆلیسی ئیتیحادیدا. بەهۆی تەقینەوەکەوە ئەفسەرێک گیانی لەدەستداوە، بەناوی (ئیحسان زاهیر) و چوار پۆلیسی دیکەش بریندارن.[1]
- لە دووەم ڕۆژی هەفتەی ڕۆشنبیری و هونەریی #کەرکووک# چالاکییەک بۆ یادی هونەرمەندی کۆچکردوو #قادر مەردان# لە هۆڵی ڕۆشنبیری کەرکووک بەڕێوەچوو.[2]
- ئەمڕۆ 26-6-2019 لە دووشوێنی جیاواز لە #سلێمانی# یادی 47 ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد #حەسەن زیرەک# کرایەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆڵانی سیاسیی نێو شاری #عەفرین# ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە. ڕاگەیەنرا بەهۆی تەقینەوەکە چەتەیەکی گرووپی ئەحرار شامیە بریندار بووە.[2]