گەزیزە پیربوون لە نزاران، ئێمەش ماینەوە لە کۆنە هەواران
گەزیزە: گوڵێکی حەوت ڕەنگە، وێنەی گوڵە نەورۆزە، هەر کاتێک ڕێوی ئه و گوڵە بخوات توولەک، گڕوو دەبێت واتە: مووی دەوەرێت بۆیە وتراویشە: دەڵێی ڕێوی گەزیزە خۆرە، نزار: شوێنی نسێ و نسار بەگۆڕانی دەنگسازی پیتی(س) دەبێتە(ز) و بەمەش لە گۆکردنی(نسار) هەندێجار دەبێتە(نزار)، شوانکارەی کوردان بۆ لەوەڕ و ئاو گەڕاون لە وەرزی بەهار بۆ کوێستان دەڕۆن و لە پایزان وردە وردە دێنەوە گەرمیان، لەهەردوولا(کوێستان و گەرمیان) هەوار و بنگەی دەخەن و هۆبە و ڕەشماڵیان هەڵداوە، بنگە و هەواری پار و پێرار دەبێتە کۆنە هەوار، کە وترا کۆنە هەوار واتە: پڕ لە بیرەوەری و جێ ژوانی جوانان و جحێل و گەنج و لاوان، ئینجا کیژوکاڵ له و کۆچ و کۆچبارەدا توێژێکی گرنگ و هەڵسوڕێنەرن و دڵ پڕ لە هیوان بۆ یار و کوڕوکاڵی خێڵ و وێردی سەرزوبانیانه: (دەگوازمەوە به و پایزە)، هەر بۆ ئه و کۆچبارەش محەمەدی ماملێی مەزن لە گۆرانیەکدا ووتویەتی: کۆچی سوورم کۆچی یارە، بەهارە و خێڵ بەره و ژووره، کچه دڵ پڕ لە ئومێد و شوو نەکردوەکانی ئه و خێڵە گەڕۆکانەی کورد لەبەر خۆیانەوە وەک بەند و پەند و ئیدیۆم بۆ دڵدانەوە و کەسەر و بێ هیوایی و لاوانەوەی خۆیان کە تووشی یەکتری بوون وتویانە: گەزیزە پیربوون لە نزاران، ئێمەش ماینەوە لە کۆنە هەواران.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 568