پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سووتاندنی دەغل و دانی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچەکانی ماددەی 140 و هەروەها کوشتن و ئازاردان و بریندارکردنی خەڵکی کورد لەو ناوچانەدا کە ماوەیەکە بووەتە دیاردە و ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت، تاوانێکی گەورە و زوڵمێکی ئاشکرایە لە هاووڵاتیانی بێتاوانی کورد دەکرێت.
ئەوەی لەو ناوچانە دەگوزەرێت پێشێلکردنی یاسا و دەستوور و بەهاکانی مرۆڤایەتیە و زەنگی مەترسیشە بۆ ژیانی خەڵک و داهاتووی ئەو ناوچانە. ئەم زوڵمەی کە ڕۆژانە دەکرێت، سزادان و هەڵتەکاندنی خەڵکە لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی.
سەپاندنی ئەو دۆخە بەسەر جووتیاران و خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانە بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵکردن نییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئەو بارودۆخە نالەبارە بێنە دەنگ و حکوومەتی عێراقیش دەبێ بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و کۆتایی بەو ستەم و یاساشکێنیە بهێنێت کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم لەدژی هاووڵاتیانی کورد ئەنجام دەدرێت.
#مەسعود بارزانی#
#30-05-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,569
Donnez votre avis sur ce produit!