بەڕێوەبەری ئاسایشی #کەرکووک# ڕایگەیاند، لەنێو کەرکووکدا ڕۆژانە سێ بۆ پێنج ئۆتۆمبێل دەدزرێن، هەروەها دزی لە ماڵێکیش دەکرێت.
عەمید ئیدریس ڕەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، لەنێو کەرکووکدا ڕۆژانە سێ بۆ پێنج ئۆتۆمبێل دەدزرێن، زۆربەیان دەبردرێنە ناوەڕاست و باشووری عێراق، هاوکات هەندێکیشیان بەرەو شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەبرێن، بەڵام بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئەو شارانە، زۆربەی ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن دەستگیردەکرێن.
بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک گوتیشی ئەمنیەتی کەرکووک ناجێگیرە، هێزە ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان وەکو پێویست جێبەجێ ناکەن، بەتایبەت لە گەڕەکە کوردنشینەکان.
هاوکات ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ڕووداوی ڕاگەیاند، هۆکاری ئەو کەلێنە ئەمنیەی لە کەرکووک درستبووە؛ ناکۆکیی نێوان حیزبەکانە، ئەوەش هۆکارە بۆ زۆربوونی حاڵەتی دزیکردن.[1]
#22-06-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,974
Donnez votre avis sur ce produit!