لە سنوری پارێزگای #دهۆک#، لە هەشت مانگی ڕابردوودا 22 هاوڵاتی لە ئاودا خنکاون، تەرمی سێ کەسیشیان تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک، ئاماری ڕووداوەکانی خنکانی لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا لە سنوری شارۆچکە و شارەدێیەکانی پارێزگای دهۆک ئاشکراکرد.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی دهۆک، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 22 هاوڵاتی لە سنوری پارێزگای دهۆک لە ئاو و چەم و ڕووبارەکاندا خنکاون.
وتیشی: له و ژمارە کەسەی خنکاون لە ئاودا، تا ئێستا تەرمی سێ هاوڵاتی (دوو ژن و پیاوێک) نەدۆراونەتەوە و لە ئاودا دەرنەهێنراون، کە ماوەی خنکان و دیار نەمانیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە دوو مانگ.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,663