کەو دەبەنە ڕاو بە فێڵ دەخوێنێ
هاوجینسی خۆیان بۆ کوشتن دێنێ
ئێمەیش تەسبیح و زیکر و ئیستیغفار
کەچی کەشکۆڵمان پڕ لە ئیستیخبار
لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
بەداخەوە ئێمە هەرچەندە موسڵمانین و تەسبیحمان بەدەستەوەیە تەسبیحاتی پێدەکەین و دەممان پڕەلەیادی خواو داوای لێخۆشبوون، کەچی وەک کەو کەدەیبەن بۆ ڕاو دەخوێنێت تا کەوی تر دێن و ڕاوچیەکان کەوەکانی تر ڕاودەکەن، بەوشێوەیە هەگبەکانمان پڕە لە تەقریر و لەسەرنووسینی هاوڕێکانمان.(زریان سەرچناری)
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,506