ساڵی 1953 لە کاتی دوورخستنەوە و سزادانی باوکی لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی لە مەنفای بەدرە و جەسان لە دایکبووە.
لەژێر کاریگەریی و ڕۆڵی دایک و باوکی، لە تەمەنی منداڵییەوە دێتە ناو کۆڕی تێکۆشانی سەخت و پڕ لە قوربانیدان لە ڕیزی حزبی شیوعیدا.
لە ساڵی 1981 لە بەشی زمان و ئەدەبی ڕووسی لە زانکۆی مۆسکۆ درێژە بە خوێندن دەدات و بە سەرکەوتوویی تەواوی دەکات، چالاکی سیاسی و هۆزانەوان بووە. کچی سیاسەتمەداری بەناوبانگ #کەریم ئەحمەد-ئەبو سەلیم# بوو. ڕۆژی #23-09-2019# کۆچی دوایی کرد.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 65,798