لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پرۆژەی داکۆکیکردن لە سەرەتای کردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی 2017-2018 لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەستاین بە دابەش کردنی نزیکەی 800 دەفتەر وێنەی هاوڕێی ژینگە بۆ چەند خوێندنگەیەکی بنەڕەتی لە هەردوو شاری #سلێمانی# و #هەولێر#، لە کاتێکدا ئێمە بەڵێنمان بە مامۆستایانی بەشداربووی هەردوو خولی پرۆژەکەمان لە مانگی ئابی 2017 دابوو کە لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن سەردانی خوێندنگەکانیان بکەین بۆ پێدانی دەفتەر وێنەی تایبەتی پرۆژەکەمان و چەند ڕێنماییەکی ژینگەیی و هۆشیار کردنەوەی خوێندکاران لە مەترسییەکانی سەر ژینگە هەر لە خوێندنگەکانیانەوە هەتاوەکو ماڵەکانیان و تواتریش بۆ ناو کۆمەڵگە، هەربۆیە لە بەرواری2017-11-19ەوە دەستمان کرد بە دابەش کردنی دەفتەر وێنەی هاوڕێی ژینگە و سێتێک قەڵەمی ڕەنگاو ڕەنگ بەسەر هەر خوێندکارێکی ئه و خوێندنگایانەی خوارە بۆ قۆناغی 2 یاخود 3 یاخود 4، ئەوەی جێگەی ئاماژەبۆکردنە هەتاوەکو 2017-12-22ی بەردەوام دەبین لە دابەش کردنیان بە سەر خوێندنگەکاندا.
لە کاتێکدا لە مانگی نیسانی 2017 دەستمان کرد بە بڵاوکردنەوەی دەفتەر وێنەکە بۆ جاری یەکەم، پاشان لەسەر داواکاری چەند خوێندنگەیەک داوامانکرد لە یەکیەتی ئەوروپا کە پشتگیری دارایی پرۆژەکەیان کردووە بە چاپ کردنەوەی 1000 نوسخەی نوێ وە کڕینی 1000 سێت قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ بۆ جاری دووەم، بە خۆشیحاڵیەوە ڕەزامەندییان دەربڕی و ئێمەش وەک پرۆژەی داکۆکیکردن و یاسا ژینگەییەکان هەستاین بە چاپ کردن و بڵاوکردنەوەیان بەسەر خوێندنگەکاندا0
بە سوپاسەوە لە شاری هەولێر، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هاوکاری ئێمە بوون لەم هەڵمەتە ژینگەییه بەر فراوانەدا.
شاری سلێمانی
خوێندنگەکانی ڕوناکی بنەڕەتی، #قامیشلۆ#ی بنەڕەتی، هەژار موکرییانی، مەولانا خالید، ڕۆزی ئینگلیزی بنەڕەتی، ئایندەی بنەڕەتی و ماکوانی بنەڕەتی.
شاری هەولێر
خوێندنگەکانی بڵندی بنەڕەتی، ئاورنگی بنەڕەتی و تۆبزاوای کۆن[1].
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,179
Donnez votre avis sur ce produit!