چەند وتارێکی فیکری
نووسینی: کۆمەڵێک نووسەر
وەرگێڕان: #ئازاد بەرزنجی#
#دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
زنجیرەی دۆسیەکانی سەردەم ژمارە56
گەلێجار زاراوەی کاریزمامان بەرگوێ دەکەوێ. ئایا کاریزماکان وەکو یەکن؟ ئایا کاریزما دروستکراوی خەڵکە یان کەسێتییەکە خۆی خاوەنی کۆمەڵێک خەسڵەت و تایبەتمەندێتییە و شایستەیی دەداتێ ببێتە کاریزما؟ ئایا پەرستن یان شوێنکەوتن و گوێڕایەڵی بۆ کەسێتییە کاریزماییەکان، ئەنجامەکانی ئەرێنی دەبن یان نەرێنی؟ دواجار، جیاوازی لەنێوان سەرکردەی کاریزمایی و مامۆستای کاریزمایی چییە؟ ئەمانە کۆمەڵێک پرسیارن کە زۆر پێویستە هەر تاکێک لە تاکەکانی کۆمەڵگا لە خۆی بکات، تا کاریزمای ئەرێنی لە کاریزمای نەرێنی جیا بکاتەوە. لەم کتێبەکەدا و لە یەکێک لە وتارەکاندا، لیشیک کۆلاکۆڤسکی لەم ڕەهەندانەی کاریزما بۆمان دەدوێت. [1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,702