لە هەرێمی کوردستان چوار ملیۆن دار #زەیتوون# هەن، بەڵام پێش 10 ساڵ تەنیا 169 هەزار دار هەبوون. دارەکان لە وڵاتانی: سووریا، تورکیا، عێراق، ئیسپانیا و ئیتاڵیاوە هاوردەکراون، 40%ی دار زەیتوونەکانی کوردستان کە دەکەنە 1.6 ملیۆن دار، بەرهەمدارن.
ژینگەی کوردستان زۆر لەبارە بۆچاندن و بەخێوکردنی زەیتوون، ئەگەر دارێک بەباشی خزمەت بکرێت، ئەوا ساڵانە 150-180 کیلۆگرام بەرهەمی زەیتوونی دەبێت.
بەگشتی ئەو بەرهەمی زەیتوونەی کە هەیە 10%ی دەبێتە زەیت، هاوکات بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری ئێستا زەیتی زەیتوون کێشەی بەبەزاڕکردن و ساخبوونەوەی نەماوە.[1]
بەرزبوونەوەی ژمارەی دار زەیتوون لە نێوان 2009 و 2019ەدا
|
|
|
|
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,108