دواڕۆژ، بڕیار محەمەد
بەپێی ئامارێکی هەماهەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا زیاتر لە 16 هەزار پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە هەرێم و هاتنیشیان ڕۆژانە بەردەوامی هەیە.
(ئەمرۆ 22ی تشرینی دووەمی 2019) مەریوان حەسەن بەرێوبەری فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بەهۆی ئالۆزییەکانی سوریا تاکو ئەمرۆ 16 هەزار و 335 پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان هاتونەتە هەرێمی کوردستان، ئەم ژماریەش لە ئێستا لە هەریەکە لە کەمپەکانی بەردەڕەش و گەویلان نیشتەجێ کراون و تەواوی پێداویستییەکانی ژیانیان لەلایەن حکومەت و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی وەکو یو ئێن دابینکراوە.
وتیشی پلانی حکومەتی هەرێم ئەوەیە فراوانتر پێشوازی لە هاتنی پەرنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات، ئەویش بە دروستکردنی کەمپێک لە شاری #دهۆک# کە لەئێستادا لە پرۆسەی دروستکردندایە، هەروەها دروستکردنی کەمپێک لە شاری #هەولێر# کە زەوییەکە دەستنیشان کراوەو تەنیا ئەوە ماوە چۆن لە ڕووی یاساییەوە مامەڵە لەگەل خاوەنی ئەوە زەوییانە بکەین بۆ ئەوەی کارەکانی کەمپەکە تەواو بکەین.
ئاژماەی بەوەشکرد: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەکو یو ئێن و ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی سەرقاڵی دارشتنی پلانین، بۆ ئەوەی لە کاتی هاتنی پەنابەران تەواوی ئامادەکارییەکان بکەین و ڕێگە یاسایی و مرۆییەکان بگرینەبەر.[1]
#22-11-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,892
Donnez votre avis sur ce produit!