ڕاگەیاندنێک لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانەوە
لەسەر ئەکاونتی خۆیان لە فەیسبووک بەڕێزان (ئاشنا عەبدولڵا) و (دابان محەمەد) ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، بابەتێکیان بڵاوکردۆتەوە.
بریا ئەو دوو بەڕێزە، بەر لە ڕەچاوکردنی ئان و ساتی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، ڕەچاوی ماددەی 24/ بڕگەی یەکەم و ماددەی 43ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانیان بکردایە و وردبینی زیاتریان بکردایە، بەر لە بڵاوکردنەوەیەکی لەو جۆرە.
ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، گشت تۆمەتێکی بەهەدەردانی ماڵی گشتی ڕەت دەکەینەوە و ئامادەین بۆ هەر لێکۆڵینەوەیەکی ئوسوڵی و یاسایی لەو بوارەدا.
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان[1]
#24-11-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,491
Donnez votre avis sur ce produit!