لە دوێنێوە لەچەند سایت و پێگەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشێکی ناڕەواو ناجۆر دەکرێتە سەر کەسێتی سەرۆکی پەرلەمان، و پۆستێکی درووستکراوی هەژمارێکی نافەرمی لە ئینستاگرام کراوەتە کەرەسته و ئامرازی ئەم هەڵمەتە ناڕەوایە، کە هەرکەس لە نزیکەوە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان بناسێت لەوە تێدەگات کە ئەمجۆرە وتانە دوورە لە ئاکارو بیرکردنەوەی بەڕێزیانەوە، ئێمە لەوە تێدەگەین ئامرازەکانی پشت ئەم هەڵمەتە پەیوەندی بە نزیکبوونەوەی هاتنی پڕۆژە یاسای چاکسازی-ەوە هەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان، هاوکات پەیوەندیداریشە بە نزیکبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
لێرەوە بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان خاوەنی دوو پێگەی فەرمییە لە تۆڕەکانی تویتەرو فەیسبووک کە ڕاستەوخۆ لەلایەن نووسینگەی ڕۆژنامەوانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، هاوکات بە مافی ڕەوای خۆمانی دەزانین لەمەودوا ڕێکاری یاسایی بەرانبەر ئه و سایت و پێگانەی سۆشیاڵ میدیا بگرینەبەر..
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
06-12-2019
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,100
Donnez votre avis sur ce produit!