گێچەڵ
دەسەڵاتدارە ڕسواکانی هەرێم دوای ئەو هەموو کارەسات و قات و قڕییەی کەبەسەر خەڵکی هەژارو ستەم دیدەی کوردستانیان هێنا داخی دڵیان و داخی شکستەکانیان و داخی دۆڕانەکانیان بەئێمەمانان دەفرۆشن، ئەوەتا خەلکانی سووک و ڕسوا و خوێڕی و سەرسەری و چەقۆ وەشێن دەنێرنە بەردەمی دوکانەکەم بەڕۆژی نیوەڕۆ هەراسانمان دەکەن و گێچەڵ و شەڕمان پێ دەفرۆشن، تەنها گوناهی ئێمە ئەزانن چی یە؟ ئەوەیە کەئێمە لە سەنگەری گەلەکەمانداین، ستەمی ئەم دەسەڵاتدارە ستەمکارانەمان پێ قبوڵ ناکرێت بەم جۆرە کارانەشیان دەیانەوێ کۆڵمان پێ بدەن وخۆمان ڕادەستیان بکەین، بەڵام خەیاڵیان خاوە چونکە ئێمە ڕق ئەستورتر بووین بەرامبەریان
برای خەمخۆر و گۆرانی بێژتان
#بورهان مەجید#
#سلێمانی# - کوردستان
10-12-2019
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,964
Donnez votre avis sur ce produit!