Rudaw Research Center
مرکز دراسات ڕووداو[1]
ڕووداوە ئاڵۆز و دینامیکەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کاریگەرییەکی راستەوانەیان لەسەر دۆزی کورد هەیە و ئەمەش، تێگەیشتن و وردبوونەوەی زیاتر لەوانە وەک پێویستییەک دەردەخات. لەوڕووەشەوە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو کە بەشێکی تۆڕی میدیای رووداو، گەورەترین تۆڕی میدیایی هەرێمی کوردستانە، وەک هەوڵێک بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لەو نوقسانییەی کە سەبارەت لێکۆڵینەوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەرێمی کوردستان هەیە، لە ساڵی 2016 دامەزراوە.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو هەوڵدەدات سەرچاوەی
زانیاری و شرۆڤەکانی سەبارەت بە رووداوەکانی کوردستان
و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست فراوان بکات و ئەمەش بە نوخبەی
سیاسی و ئەکادیمی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو هەوڵدەدات سەرچاوەی زانیاری و شرۆڤەکانی سەبارەت بە رووداوەکانی کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست فراوان بکات و ئەمەش بە نوخبەی سیاسی و ئەکادیمی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت. لەڕێی تۆڕێکی فراوانی لێکۆڵینڤانان و سیاسیی و شرۆڤەکارانی هاوکاری خۆیەوە لە کوردستان و ناوچەکە، هەروەها لەڕێی بەستنەوەی ئەزموونی سیاسی و توانای ئەکادیمی و شۆڕکردنەوەی روانگە تیۆرییەکان بۆ واقیعی رووداوەکان، هەوڵی هەڵسەنگاندنی بابەتییانەی رووداوەکان و پێشکەشکردنی پێشنیاری کردەنی بۆ نوخبەی سیاسی و بڕیارسازی هەرێمی کوردستان دەدات.
جگەلەوە، لەڕێی فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیاسی و ئەکادیمی و رۆژنامەڤان و چالاکڤانانی کۆمەڵگەی مەدەنی وڵاتانی دیکەشەوە، دەرفەتی گەشەپێدانی پەیوەندی، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گەیاندنی دیدگایەکی کوردستانی سەبارەت بە رووداوەکانی ناوچەکە بە دنیای دەرەوەش دەڕەخسێنیت. [2]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,255
Donnez votre avis sur ce produit!