بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح درودی خوای لەسەر بێت گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بکەن و، ئاشتی و برایەتیش باڵ بەسەر ناوچەکەماندا بکێشێت.
مسعود بارزانی
#24-12-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,116
Donnez votre avis sur ce produit!