بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی 2019 بڵاو دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات لە ماوەی ساڵێکدا توانیویانە دەست بەسەر زیاتر لە 200 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەردا بگرن و زیاتر لە هەزار و 700 کەسیش بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن.
لە ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا ئاماژە بەوە دراوە، لە هەرێمی کوردستان هیچ سەرچاوەیەکی وەبەرهێنانی ماددە هۆشبەرەکان نییە و ئەو ماددانەی دەستی بەسەردادەگیرێت، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی سنوورێکی فراوانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. کە زۆرینەی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی سنووری نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی بەرفراوان دێنە نێو هەرێمی کوردستان و بە شێکی دیکەی لەڕێگەی شارەکانی ناوەڕاست و خواری و عێراقەوە دەهێنرێتە نێو هەرێمی کوردستان.
=KTML_Bold=بەپێی ڕاگەیێندراوەکە لە ساڵی 2019دا:=KTML_End=
- 1712 تۆمەتبار دەستگیرکراون
- دەستبەسەر 203 کیلۆ و 16 گرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
- 530 کەس لەوانەی دەستگیرکراون سزا دراون
- 1182 کەسیش پەڕاوەکانیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و تاوەکو ئێستا کێشەکانیان لە دادگا یەکلانەبووەتەوە.
چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ساڵی 2019
|
|
|
|
=KTML_Bold=سەبارەت بە جۆر و بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان بەمشێوەیە پۆلێنی کردوون:=KTML_End=
جۆر و بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیراوە (2019)
|
|
|
|
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,827
Donnez votre avis sur ce produit!