موحسین شێخ عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لەپارێزگای #سلێمانی# ڕۆژی 07-01-2020 لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەساڵی ڕابردوودا کۆی گشتی کاری ئەنجامدراویان بە مەتر دووجا 653 هەزار و 157 ڕووبەر بووە، چوار هەزار و 924 مین و تەقەمەنییان لەناو بردووە، هەروەها 9 مین تەقیونەتەوە کە 9 قوربانی لێکەوتۆتەوە، 3 شەهید و 6 بریندار هەبووە لەگەڵ 2 بریندار لەکارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، هەر لەساڵی ڕابردوودا 35 کێڵگەی مینیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کردۆتەوە کە دەکاتە نزیکەی 750 هەزار مەتر دووجا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەتەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە زیاترە لەژمارەی شەهیدانی پارێزگای #هەڵەبجە#، بەجۆرێک لە 29 ساڵی ڕابردووەوە تائێستا لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە شەش هەزار و 31 کەس بەڕووداوی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 496 کەسیش بریندار بوون.
موحسین عەبدولکەریم ڕوونیکردەوە: هەر لە 29 ساڵی ڕابردوو تائێستا لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕووبەری 267 ملیۆن 703 هەزار و 230 مەتر چوارگۆشە مین هەبووە، لەوەش ڕووبەری 77 ملیۆن و 815 هەزار و 419 مەتر چوار گۆشە پاککراوەتەوە و ڕووبەری 184 ملیۆن و 887 هەزار و 811 مەتر دووجاش ماوەتەوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,899